شارپرێس:
بافێڵ تاڵەبانی كوڕی جەلال تاڵەبانی سكرتێری كۆچكردووی یەكێتی نیشتمانی دەڵێت: "وەك مامی خۆم سەیری مەسعود بارزانی دەكەم".
بافێڵ تاڵەبانی لەمیانی لێدوانێكی تەلەفزیۆنی دەشڵێت: یەكێتی لەگەڵ هەموو لایەنەكان بەگشتیو بەتایبەتی لەگەڵ پارتی دیموكرات پەیوەندی باشەو هەوڵی باشكردنی زیاتری ئەو پەیوەندیانەش دەدەن.
قسەكانی بافێڵ تاڵەبانی لەماوەی رابردوو بەهۆی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار گرژی كەوتە نێوان پارتیو یەكێتی، بەڵام ئەو رەتیكردەوەو وتی: "هیچ كێشەیەك لەنێوانمان نییە".
هەروەها وتیشی: بەم نزیكانە لەگەڵ پارتیو لایەنەكانی تریش كۆدەبینەوەو پرسی بەشداریكردنی كورد بە پێكەوەیی لەحكومەتی عێراق دەكەن، بەبێ ئەوەی وردەكاری كاتی كۆبوونەوەكە بخاتەڕوو.
هـ ـ ح