پەرلەمانتارێكی كوێت لەسەر روخاندنی رژێمەكەی سەدام رەخنە لەئەمریكا دەگرێت

sharpress.net

889 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/10/2018‌

شارپرێس:
وەلید تەبتبائی پەرلەمانتاری كوێت رەخنەی لەئەمریكا گرت، بەوەی دوژمنەكانی ئێرانی لەناو بردووەو بەو هۆیەشەوە ئەو وڵاتە بەهێز بوون.

وەلید تەبتبائی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، ئەمریكا بەرووخانی رژێمەكەی سەدام حوسێن سەرۆك كۆماری پێشووتری عێراقی‌و دەسەڵاتی تاڵیبان لەئەفغانستان، دەستی ئێرانی لەناوچەكە كراوە كرد.

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند، سەدام‌و تاڵیبانیش دژی دەسەڵاتی ئێرانی بوون لەناوچەكە، بەڵام ئەمریكا بەلەناوبردنیان رێگەی بۆ بەهێزكردنی ئێران خۆشكرد، بەتایبەتی لەرووی سەربازییەوە.

هەروەها راشیگەیاندووە، كە دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا راست دەكات، ئێران دەتوانێت لەماوەی 12 دەقیقە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگرێت‌و واشنتۆنیش ناتوانێت رێگری لێبكات.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved