عێراق پارەكانی سەدام حوسێن لەبانكەكانی لوبنان دەگەڕێنێتەوە

sharpress.net

3865 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/10/2018‌

شارپرێس:
دەستەی نەزاهەی عێراق رایگەیاند، كە بەنیازن پارەكانی سەردەمی سەدام حوسێنی سەرۆكی پێشووتری عێراق لەبانكەكانی لوبنان بگەڕێننەوە.

دەستەی نەزاهە راشیگەیاندووە، لەرێگەی تیمێكی تەكنیكی كار بۆ گەڕانەوەی پارەكە دەكەن، كە زیاتر لە نیو ملیۆن دۆلاری ئەمریكی.

پارەكە بەناوی كۆمپانیایەكی سەربازی سەردەمی رژێمی سەردەمی سەدام حوسێن لەبانكێكی لوبنانی هەڵگیراوەو تائێستاش لەو بانكە ماوە.

عێراق دەیەوێت لەرێگەی وەزارەتی دارایی‌و دادی لوبنانی ئەو بڕە پارەیە بەشێوەیەكی فەرمی بگەڕێنێتەوەو لەبواری خزمەتگوزاری بەكاریبهێنێت.

لەئێستادا تیمەكەی دەستەی نەزاهەی عێراق لەوڵاتی لوبنانن‌و بڕیارە لەمانگی داهاتوو بەشێوەیەكی فەرمی ئەو پرسە یەكلاببێتەوە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved