ئۆتۆمبیلەكەی ڤلادیمێر پوتین كێبركێی باشترین ئۆتۆمبیلەكانی جیهان دەكات

جیهان

12/10/2018‌ 801 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەیەكی ئەڵمانی رایگەیاند، ئۆتۆمبیلە دروستكراوەكانی كۆمپانیایەكی روسی كێبڕكێی باشترین ئۆتۆمبیلەكانی جیهان دەكات.

رۆژنامەی "دی ویڵت" راشیگەیاند، نموونەی ئۆتۆمبیلە تایبەتەكەی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی روسیای هێناوەتەوە، كە كێبڕكێی ئۆتۆمبیلەكانی كۆمپانیاكانی "رۆلز رۆیس" و "بنتڵی"ی بەریتانی‌و "مایباخ دایملر"ی ئەڵمانی دەكات.

ئۆتۆمبیلەكەی پویتنی ناوی "ئاۆرۆس" Aurus دروستكراوی كۆمپانیایەكی رووسییە، كە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزە.

كۆمپانیا رووسییەكە لەهەشتاكانی سەدەی رابردوو دەستی بەدروستكردنی ئۆتۆمبیل كردووەو ئێستا ژمارەیەكی گەورەیە لەئاستی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیل لەجیهاندا.

پێشتر ڤلادیمێر پۆتین ئۆتۆمبیلی "مارسیدس بنز"ی بەركاردەهێناو دواتر بڕیاریدا ئۆتۆمبیلی ناوخۆیی وڵاتەكەی بەكاربهێنێت، ئەوەش وەك هاندانێك بۆ وەبەرهێنانی ناوخۆیی.

هـ ـ ح