ملانیا ترامپ خۆی بەگەورەترین قوربانی خراپ مامەڵەكردن دەزانێت

جیهان

12/10/2018‌ 1123 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میلانیا ترامپی هاوسەری دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، خۆی بە گەرەترین قوربانی دەستی خراپ مامەڵەكردن دەزانێت.

میلانیا ترامپ لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی  "ئەی بی سی نیوز" راشیگەیاند، لەرێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە ‌و ئەو كاردانەوانەی لەسەری دروست دەكرێت فشارێكی گەورەیە، كە بەشێوەیەكی خراپ مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.

میلانیا ترامپ، سەرەڕای داننان خراپ مامەڵەكردن لەگەڵی‌و خۆی بەقوربانی دەستی ئەوە دەزانێت، جەختیكردووەتەوە، كە تەواوی هەوڵی خۆی دەدات كارنەكاتە سەر كاروباری رۆژانەی.

هەروەها رایگەیاندووە، لەرێگەی كارەكانییەوە هەوڵی ئەوە دەدات بۆ ئەوەی زۆرترین خزمەت بەمنداڵانی جیهان‌و نەوەی داهاتوو بگەیەنێت.

هـ ـ ح