یۆنان رێژەی باری گوێدرێژەكان دیاری دەكات‌و سەرپێچیكاران سزا دەدات

جیهان

12/10/2018‌ 1369 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی ژینگەو سەرچاوە خۆراكییەكان بڕیارێكی نوێی لەبارەی خاوەنی گوێدرێژەكان دەركرد، كە نابێت باری زۆر لەگوێدرێژەكانیان بنێن.

بەپێی بڕیارەكە، كە نابێت هیچ خاوەن گوێدرێژێك لە 100 كیلۆ زیاتر بار لەگوێدرێژەكەی بنێت، بەپێچەوانەوە كەسی سەرپێچیكار سزا دەدرێت.

وەزارەتەكە بڕیارەكەی لەپێناوی مافی ئاژەڵان دەركردووەو لیژنەیەكی بۆ چاودێری دروستكردووەو بڕیارە لەو بارەوە چاودێری بكەن.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات، كە چالاكوانانی بواری ئاژەڵی سكاڵایان تۆماكرد، بەوەی بەهۆی زۆری باری گوێدرێژەكان چەندین گوێدرێژ بەخراپی برینداربوون، كە ئەوەش ناڕەزایی دروست كردبوو.

هـ ـ ح