ڤیدیۆ.. ژنە پێشكەشكارێك بەمنداڵەكەیەوە هەواڵەكانی كەشوهەوا دەخوێنێتەوە

جیهان

12/10/2018‌ 3835 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سۆزی مارتنی ئەمریكی‌و پێشكەشكاری هەواڵەكانی كەشوهەوا بینەرەكانی شۆك كرد، دوای ئەوەی بەشێوەیەكی جیاواز لەگەشتێكی هەواڵەكان دەركەوت.

سۆزی مارتن، لەكاتی دەركەوتنی لەو گەشتەی خوێندنەوەی هەواڵی كەشوهەوا، منداڵەكەی لەكۆڵدا بوو، بەو هۆیەشەوە بینەرانی تووشی شۆك بوون.

منداڵەكەی سۆزی تەمەنی یەك ساڵە، كە بەجلێكی تایبەت بەپشتی خۆی هەڵیواسیبوو، لەكەناڵی "باریدیكتكس" كاری پێشكەشكاری دەكات.

ڤیدیۆكە كاردانەوەی جۆراوجۆری لێكەوتەوەو لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش بەشێوەیەكی بەرفراوان بڵاوبووەوە.

هـ ـ ح