چاوەڕواننەكراو.. سیلینا گۆمێز چارەسەری دەروونی وەردەگرێت

جیهان

12/10/2018‌ 1817 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەوادارانی گۆرانیبێژی لاوی ئەمریكی سیلینا گۆمێز تووشی سەرسوڕمانی بوون، دوای ئەوەی هەواڵێكی چاوەننەكراویان لەبارەی ئەو هونەرمەندەوە بیست.

كەناڵی ئاسمانی"ئای"ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، گۆمێزی 26 ساڵ لەئێستادا چارەسەری دەروونی لای پزیشكی تایبەتمەند وەردەگرێت.

كەناڵەكە بڵاویشیكردەوە، كە ئەو گۆرانیبێژە ئەمریكییە بەم دوایە هەستی بەخراپی دۆخی دەروونی كردووە، بۆیە ئێستا دەستی بەوەرگرتنی چارەسەری دەروونی كردووەو بڕیارە لەوەرگرتنی چارەسەریش بەردەوام بێت.

هەروەها كەناڵەكە باسی لەوە كردووە، لایەنی دەروونی گۆمێز بەتەواوی "رووخاوە"، كە هۆكاری ئەوەی بەتواوی نەخستووەتە روو.

سیلینا گۆمێز ماوەی دوو هەفتە لەشاری نیۆیۆركی ئەمریكا ئەو چارەسەرە وەردەگرێت‌و بۆ ئەوەش خشتەیەكی تایبەتی بەچارەسەرەكان بۆ دانراوە.

هـ ـ ح