ئەلیسا لەبڕیارێكی كەناڵی "رۆتانا"ی سعودی تووڕەیە

جیهان

12/10/2018‌ 1441 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەلیسای گۆرانیبێژی ناسراوی عەرەب‌و لوبنانی، تووڕەیی خۆی لەبڕیارێكی كەناڵی رۆتانای سعودی راگەیاند.

ئەلیسا بەهۆی بڕیاری رۆتانا بۆ لابردنی سەرجەم گۆرانییەكانی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب تووڕەیی خۆی راگەیاندووە، كە بڕیارەكە بەهۆی گۆرانی "أنغامی" دراوە.

ئەلیسا راشیگەیاندووە، دڵخۆش نییە بەوەی روویداوەو من ناتوانم لەو بارەوە هیچ بكەم، بەڵام نەدەبوو رۆتانا هەنگاوێكی لەو شێوەیە بنێت.

ئەلیسا گرێبەستی لەگەڵ كەناڵی رۆتانا هەبوو، كە ماوەی چەند ساڵێكە كاری پێكەوەیی دەكەن، بەڵام بەم دوایانە پەیوەندییەكانیان تێكچووە.

هـ ـ ح