شیرین عەبدولوەهاب قسە لەسەر دەنگۆی دووگیانبوونی دەكات

جیهان

12/10/2018‌ 1542 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شیرین عەبدولوەهابی گۆرانیبێژی میسری، قسەی لەسەر ئەو دەنگۆیانە كرد، كە گوایە لەگەڵ حەسام حەبیبی هاوسەری چاوەڕێی لەدایكبوونی منداڵی یەكەمیان دەكەن.

شیرین عەبدولوەهاب لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، ئەوەی بڵاوكراوەتەوەو تەنیا دەنگۆیەكەو دەنگۆكەش لەلایەن هەوادارەكانی بڵاوكراوەتەوە، بەبێ‌ ئەوەی پشتراستیبكاتەوە، یان رەتیبكاتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە هەفتەی رابردوو یادی لەدایكبوونی شیرین بوو، بەبۆنەی رۆژی لەدایكبوونیشی كلیپێكی نوێی بەناوی "نسای" بڵاوكردەوە.

شیرین هەر لەو چاوپێكەتنەدا قسەی لەسەر پەیوەندییەكانی لەگەڵ عمرو دیاب كردو رەتیكردەوە، هیچ كێشەیەك لەنێوانیان هەبێت‌و رایگەیاند، پەیوەندییەكانیان ئاساییە.

هـ ـ ح