شارپرێس:
ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆسته وزارییه‌كانی حكومه‌تی نوێی عێراق داخرا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان كاندید كردووه ده‌گاته 15 هه‌زار و 184 كه‌س.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق بڵاویكرده‌وه، ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆسته وزارییه‌كانی حكومه‌تی نوێی عێراق داخرا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه خۆیان كاندید كردووه بۆ پۆسته‌كان، ده‌گاته 15 هه‌زار و 184 كه‌س.
كورته‌ی ئه‌نجامی كۆتایی كاندید بوون بۆ پۆستی "وه‌زیر" له رێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیه‌وه بووه به‌مشێوه‌یه‌یه:
- له كاتژمێر چواری ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 ده‌رگای ئه‌لیكترۆنی له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا داخرا.
- ژماره‌ی كاندیده‌كان گه‌یشتۆته "15184".
- كاندید بوه‌كان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م پارێزگاكان و وه‌زاره‌ته‌كاندا دابه‌ش كراون.
- ژماره‌ی ئه‌و كاندیدانه‌ی بروانامه‌ی دكتۆرایان هه‌یه گه‌یشتۆته "1778" به رێژه‌ی 12%، و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ماسته‌ر "2200" به رێژه‌ی 14%.
- رێژه‌ی كاندیده ژنه‌كان 15% و پیاوان 85%.
- رێژه‌ی كاندیده سه‌ربه‌خۆكان گه‌یشتۆته "96%".
رێكاره‌كانی ئێشتاو داهاتوو
-ژماردن له رێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیه‌وه ته‌واو بوه‌و ئه‌وانه‌ی مه‌رجی یاسایی و هونه‌رییان تێدا نه‌بوه دوورخراونه‌ته‌وه له‌وانه : "ته‌مه‌ن، پسپۆری و ...هتد".
- رێكاره یه‌كه‌مینیه‌كان به پێی پێوه‌ره‌كان گیراونه‌ته به‌ر و باشترین كاندید هه‌ڵبژێردراون كه ژماره‌یان "601" كاندیده.
- لیژنه‌ی شاره‌زاییان ده‌ستیان به لیكۆڵینه‌وه كردوه له‌و "601" كاندیده، بۆ دیاریكردنی باشترینیان له رێگه‌ی بانگكردنیان بۆ چاوپێكه‌وتن.
-هه‌نگاوی داهاتوو رێكاری چاوپیكه‌وتنی راسته‌وخۆ ده‌گیرێته به‌ر له‌گه‌ڵ تیمێكی شاره‌زای پسپۆر و وردبینی له لێهاتووییان له‌وانه : راستی و دروستی بڕوانامه‌كانیان ..تد".
-پاشان چاوپیكه‌وتنی كۆتایی به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ باشترینه‌كان و سه‌ركه‌وتوه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی راسپێردراو ده‌بێت.
ڕ . ج