هەولێر بەغدا بۆ چارەسەری كێشەكانیان پێویستیان بەدوو ساڵە

عیراق

13/10/2018‌ 850 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕەند ڕەحیم، باڵوێزی پێشووی عێراق لەئەمریكا رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی عادل عەبدولمەهدی هاوڕای كوردە، كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا چارەسەر دەبن.

رەند رەحیم راشیگەیاند، بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا هەرێمی كوردستان‌و عێراق پێویستیان بەدوو ساڵ دەبێت، بەهۆی ئەوەی كێشەكانیان قورسەو چارەسەری ئاسان نییە.

ئەو پیوایە، كە عادل عەبدولمەهدی كوردەكان بەباشی دەناسن‌و ئەوانیش بڕوایان بە سەرۆك وەزیرانی نوێ هەیە، كە ببێتە هۆكارێك بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا.

ئەمە لەكاتێكدایە چەند ساڵێكە كێشەو ئاڵۆزی بەتایبەتی لەسەر ئابووری‌و سیاسی‌و ئەمنی كێشە لەنێوان هەولێر بەغدا هەیەو كێشەكانیش رۆژ بەرۆژ لەقووڵبوونەوەدایە.

رەند ئەوەشی راگەیاندووە، بەغدا و هەرێم سەبارەت بە هەناردە كردنی نەوت ڕێكدەكەون.، بەڵام موچەی هێزەكانی پێشمەرگە پەیوەندی بەوەوە دبێت ئایا ئەم هێزانە دێنە ژێر فەرمانی بەغدا یان نا.

هـ ـ ح