وێنە.. عەزی بوكێنی نهێنی نەشتەرگەرییەكی شازادە یۆجینی ئاشكراكرد

هەمەڕەنگ

13/10/2018‌ 831 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەو عەزییەی شازادە یۆجینی بەریتانیا لەئاهەنگی هاوسەرگیری لەگەڵ جاك برۆكسبانك لەبەریكرد، نهێنی نەشتەرگەرییەكی ئاشكاركرد.

یۆجینی رۆژی هەینی بەشێوەیەكی فەرمی هاوسەرگیری لەگەڵ جا كرد، كە لەو ئاهەنگە عەزییەكی بوكێنی لەبەربوو، بەشێكی زۆری پشتی دیاربوو، بەو هۆیەشەوە پاشماوەی نەشتەرگەرییەكی پێشتری دەركەوت.

ئەو شازادەی بەریتانیا لەمنداڵیدا ئەو نەشتەرگەرییەی لەپشتی كردووە، كە ئێستا تەمەنی 28 ساڵەو تائێستا نازانرێت ئەو نەشتەرگەرییەی بۆ كردووە.

شازادە یۆجینی لەسەر داوای خۆی ئەو عەزییەی بۆ دروستكراوەو سەرچاوەكانیش باس لەوە دەكەن، نەشتەرگەرییەكەی لەبڕبڕی پشتی كراوە، كاتێك تەمەنی 12 ساڵان بووە.