بەرهەم ساڵح داوای گۆڕانكاری لەشێوازی حكومڕانی لەعێراق دەكات

عیراق

13/10/2018‌ 3489 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند، دەبێت شێوازی حكومرانی خۆمان بگۆڕین‌و بەرەو قۆناغێكی نوێ بڕۆین.

بەرهەم ساڵح راشیگەیاند، كە بۆ ئەوەی خەڵكی عێراق ژیانێكی باشتریان هەبێت، "دەبێت شێوازی حكومڕانی خۆمان بگۆڕین".

قسەكانی بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ شەممە لەمیانی مەراسیمی ساڵیادی دامەزراندنی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق ، كە وتارێكی پێشكەش كردو ئەوەشی راگەیاند، نابێت كێشەكانی ئێستا پێشتگوێبخرێن‌و دەبێت هەوڵی چارەسەری بدەین.

سەرۆك كۆمار جەختیشیكردەوە، ە دەبێت هەموو هێزە سیاسییەكان هاوكاری عادل عەبدولمەهدی (راسپێراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق) بكەن ، بۆ ئەوەی حكومەتێكی بەهێزو خزمەتكاری عێراقییەكان دروست بكات.

هـ ـ ح