میراتگرێكی خانەوادەی پاشایی داوای پۆستی وەزاری لەكابینەكەی عەبدولمەهدی دەكات

عیراق

13/10/2018‌ 1395 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكێك لەنەوەكانی خێزانی پاشایی لەعێراق، كە "شریف علی بن الحسین"ی میراتگری خانەوادەی پاشاییە سیڤی پێكەشكردووە، بۆ ئەوەی پۆستی وەزارەتی دەرەوەی عێراق وەربگرێت.

ئەو میراتگرەی خێزانی پاشایی عێراق"شریف علی بن الحسین" لەرێگەی سایتە ئەلیكترۆنییەكەی عادل عەبدولمەهدی راسپێراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق داوای پۆستی وەزارەی كردووە.

شەریف لەسڤییەكەی داوای وەرگرتنی پۆستی وەزیری دەرەوەی عێراقی كردووەو بەنیازە لەكابینەی داهاتوو ئەو پۆستە وەربگرێت.

عادل عەبدولمەهدی، رۆژی 2ی ئەم مانگە لەلایەن بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار راسپێرا بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌‌و ناوبراویش بۆ پڕكردنەوەی پۆستە وەزارییەكان دەرگای پاڵاوتنی بەڕووی هەموو خەڵكی عێراق كردەوە، ئەوەش لەرێگەی كردنەوەی سایتێكی ئەلیكترۆنی.

هـ ـ ح

بەپەلە