بەرهەم ساڵح داوایەك ئاراستەی عادل عەبدولمەهدی دەكات

عیراق

13/10/2018‌ 1891 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق داوای پێكهاتنی حكومەتێكی نیشتمانی كرد ، بەشێوەیەك بەدوور بێت لە بەش بەشێنە و داوای لەسەرۆك وەزیرانی راسپێردراو عادل عەبدولمەهدی-ش كرد حكومەتێكی خزمەتگوزار پێك بهێنێت.

بەرهەم ساڵح لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند "گەلی عێراق توانای رووبەرووبوونەوەی ئاڵینگارەكانی هەیە و دەمانەوێت رۆڵێكی میحوەری لە ناوچەكەدا بگێڕێت".

هەروەها سەرۆك كۆمار داوای پێكهیاتنی حكومەتێكی كرد نوێنەرایەتی سیاسی بەڕێوە ببات ، بەڵام دوور بێت لەبەش بەشێنەو داواوی لەسەرۆك وەزیرانی راسپێردراویش كرد، حكومەتێكی عێراقی خزمەتگوزار پێك بهێنێت.

سەرۆك كۆمار بەرهەم ساڵح رۆژی سێ شەممە 2ی تشرینی یەكەمی 2018 عادل عەبدولمەهدی راسپارد بە پێكهێنانی حكومەت، و ئێستا 12 رۆژ بەسەر ماوەی دیاری كراوی دەستوریدا تێپەڕیوە، كە ماوەكەی مانگێكە.

هـ ـ ح