مەسعود بارزانی و شاندێكی هاوپەیمانی فەتح "لاپەڕەی نوێی پەیوەندییەكانییان" تاووتوێ كرد

عیراق

13/10/2018‌ 1477 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ شاندێكی باڵای هاوپەیمانی فەتح كردنەوەی لاپەڕەی نوێی پەیوەندییەكانییان تاووتوێ كرد.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی فەرمی مەسعود بارزانی ئەمڕۆ شەممە 13 مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوپەیمانێتیی فەتح  كردووە بە سەرۆكایەتیی ئەبوجیهاد.

ئاماژە بەوەشكراوە، "شاندی هاوپەیمانێتیی فەتح وێڕای ئاماژەدان بە ڕۆڵ و پێگەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مێژوو و ئێستا و داهاتووی كوردستان و عێراق كێشەكانی جەختیان لە چارەسەركردنی نێوان هەرێم و بەغدایان كرد".

ئەوەش خراوەتەڕوو، شاندەكە ئەوەیشیان دووپاتكردەوە، "كردنەوەی لاپەڕەیەكی تازەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان لە بەرژەوەندیی عێراق و هەرێمی كوردستاندا دەبێت".

هاوكات مەسعود بارزانی لە كۆبوونەوەكەدا رایگەیاندووە، "كردنەوەی لاپەڕەی تازە و چارەسەركردنی كێشەكان پێویستە لەسەر بنەمای تەوافوق و ڕەچاوكردنی شەراكەت بێت ئەوەیش لەپێناو دووبارەنەبوونەوەی گرفت و كێشەكانی ڕابردوو".
ه.م