ڤیدیۆ.. كیا ئۆتۆمبیلێكی كارەبایی بەهێز دروست دەكات

جیهان

14/10/2018‌ 723 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی "Allroader.ru" بڵاویكردەوە، كە كۆمپانیای كیای كۆریای باشوور ئۆتۆمبیلێكی كارەبایی دروست كردووە.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، كە ئۆتۆمبیلەكەی كیا كارەباییەو ناوی "KX3" لەجۆری كرۆزە، كە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرز.

ئۆتۆمبیلەكە وەك ركابرێك بۆ جیهانی ئۆتۆمبیلە كارەباییەكان دروست كراوەو بڕیارە بەم نزیكانە بخرێتە بازاڕەكانی جیهان.

توانای بزوێنەری ئۆتۆمبیلەكە 110 ئەسپەو خێراییەكەی لەسفرەوە بۆ 150 كلم/ساعە بەرز دەبێتەوەو سیستەمێكی پێشكەوتوویی كامێرای لەپێشەوەو دواوە هەیە.

هـ ــ ح