مۆبایلە نوێیەكەی سامسۆنگ چوار كامێرای بەهێزی هەیە

جیهان

14/10/2018‌ 989 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور مۆبایلێكی نوێ‌ دەخاتە بازاڕەكانی جیهان، كە ناوی "Galaxy A9".

ئەو مۆبایلە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزەو چوار كامێرای هەیەو توانای وێنەگرتنی یەكێك لەكامێراكان 24 میگاپێكسڵەو عەدەسەكەشی لەجۆری "f/1.7"، هەروەها یەكێكی تریش تواناكەی 5 میگا پێكسڵەو دوانی تریش لەجۆری "Live Focus"، تواناكانیان 8 و 10 میگاپێكسڵە.

شاشەی مۆبایلەكە لەجۆری AMOLED ، كە قەبارەكەی 6.28 بۆسەو تایبەتمەندی "Snapdragon 660" هەیە.

هەروەها باتری مۆبایلەكە توانای 3720 میللی ئەمپێری هەیەو بڕیارە بەم نزیكانە بخرێتە بازاڕەكانی جیهان، كە نرخەكەی تائێستا دیارینەكراوە.

هـ ـ ح