تۆوی كەتان مرۆڤ لەنەخۆشییەكی مەترسیدار دەپارێزێت

جیهان

14/10/2018‌ 1940 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی Journal of Clinical Oncology بڵاویكردەوە، كە تۆوی كەتان هۆكارێكی سەرەكییە بۆ پاراستنی مرۆڤ لەنەخۆشییەكی مەترسیدار.

گۆڤارەكە ئەنجامی توێژینەوەیەكی بڵاوكردووەتەوە، كە بەپێی ئەنجامەكە، مادەی سەوزایی تێدایەو ئەو مادەیەش رێگرە لەتووشبوونی مرۆڤ بەنەخۆشی شێرپەنجە.

هەروەها ئەنجامی توێژینەوەكە ئەوەی دەرخستووە، كە تۆوی كەتان رێگری دەكات لەدروست بوونی خانەی پێشپەنجەیی‌و گەورەبوونی وەرەمی شێرپەنجە.

هەروەها لەتۆوی كەتاندا ڤیتامینەكانی A ،B1 ،B2 ،B3 ،B6 ،B9 ،C، تێدایە، لەگەڵ بوونی مادەكانی ئۆمیگا-3 و ئۆمیگا-6 و ئۆمیگا-9، كە ئەوانەش بۆ جەستەی مرۆڤ گرنگن.

هـ ـ ح