میلانیا ترامپ گرنگی بەتۆمەتباركردنی ترامپ بەخیانەتی هاوسەری نادات

جیهان

14/10/2018‌ 963 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میلانیا ترامپ هاوسەری دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، گرنگی بەو دەنگۆو تۆمەتانە نادات، كە باس لەوە دەكەن، ترامپ خیانەتی هاوسەری لێكردووە.

میلانیا ترامپ لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ تۆڕی "ئەی بی سی" نیوزی هەواڵی رایگەیاند، شتی لەوە گەورەتر هەیە گرنگی پێبدات، بۆیە گرنگی بەو دەنگۆیانە نادات‌و پشتگوێیان دەخات.

هاوسەری دۆناڵد ترامپ راشیگەیاند، كە كاتی نییە بیر لەو دەنگۆیانە بكاتەوەو بەدواداچوون بۆ دەنگۆی خیانەتی هاوسەری بكات.


هەروەها رایگەیاند، "من دایكم ‌و خانمی یەكەمی ئەمریكام، بەرپرسیارییەتی گەورەم لەسەر شانە.

ئەمە لەكاتێكدایە لەماوەی رابردوو چەندین جار دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە، كە دۆناڵد ترامپ خیانەتی هاوسەری كردووەو چەندین جاریش بەدەستدرێژی سێكسی بۆ سەر چەند ژنێك تۆمەتباركراوە.

هـ ـ ح

بەپەلە