شازادە یۆجین هۆكاری دەرخشتنی پاشماوەی نەشتەرگەرییەكەی ئاشكرادەكات

جیهان

14/10/2018‌ 1298 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شازادە یوجین لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا نەشتەرگەری بڕبڕەی پشتی بۆ كراوەو دوای ١٦ ساڵ لەم نەشتەرگەرییە، شازادە بڕیار دەدات، كە عەزی هاوسەرگیریەكەی بەو جۆرە بێت پاشماوەی نەشتەرگەرییەكەی دەربكەوێت. 

هۆكارەكەی ئەوە بووە ، كە هیوا دەخوازێت ئەمە ببێتە نیشانەی ڕێزێك بۆ هەو كەسانەی، كە یارمەتیان داوم‌و هانی كەسەكانی دیكەش بدات، كە ئەم حاڵەتەیان توشبووە.

شازادە یوجین ئەوەشی خستەڕوو، كە دەتوانین "شێوەو ڕخساری دەستەواژەی جوانی بگۆڕین"، وتیشی: زۆر گرنگە ، كە بتوانین ئاسەواری نەشتەرگەری پیشانی خەڵك بدەین.

لەسەرتای ئەماسڵدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی وێنەیەكی ئێكس ڕەی بڵاوكردەوە، كە چۆن بە منداڵی چارەسەری بۆ كراوە.

یۆجین بە كەناڵی تەلەفیزیۆنی ڕاگەیاند "لەتەمەنی ١٢ ساڵیدا نەشتەرگەرییەكم بۆ كراوە لە بڕبڕەی پشتم داو شتێكی جوان و شانازی كەرە، كە خەڵك  بەجۆرێك سەیرم دەكەن پاڵپشتی لەو كەسانە دەكەم كە بەم بارودۆخەدا تێدەپەڕن".

هەروەها وتیشی: وا بیر دەكەموە دەتوانین دەستەواژەی جوانی بۆرین بەشێوەیەكی ترو دەتوانیت ئاسەواری نەشتەرگەری پیشانی خەڵك بدەین و هەست دەكەم، كە ئەمە شتێكی تایبەتە بتوانم ئەم كارە ئەنجام بدەم.

سكۆڵیوسس چییەو چۆن توشی منداڵەكان دەبێت
سكۆڵیوسس بارێكە، كە توشی بڕبرەی پشت دەبێت و وا دەكات بۆ لایەك بنوشتێتەوە. وا دەكات پشت بنوشتێتەوە و شانەكان بۆ دەرەوە دەركەون. 

لە زۆربەی كات دا ئەو منداڵانەی لەتەمەنی ١٠ بۆ ١٥ ساڵدایە توشدەبن بە بێ بوونی هیچ هۆكارێك، ٣ بۆ ٤ لە ١٠٠٠ منداڵ لەلایەن شارەزایانەوە پێویستیان بە چارەسەر هەیە. 

لێكۆلەرەوەیەك لەسەر سۆلیسۆسس لە بەریتانیا  دەڵێت:  لە ٦ كەسدا، ٥ كەسیان ئافرەتن، كە تووشی ئەم بارە دەبن و هێشتا هۆكارەكەی نەزانراوە.

یوجین باسی نەشتەرگەریەكەی كرد و وتیشی: بۆ منداڵێكی ١٢ ساڵە ستێكی زۆر ترسناك بوو، هێشتا لەبیرم ماوە چەن هەستم بە ترس و دڵەڕاوكێ دەكرد. ئەم نەشتەرگەرییە ماوەی ٨ كاتژمێری پێچوو، كە یەك ئینچوو نیو یان بە هەردوو لای بڕبڕەكانی پشتم و یەك ئینچو نیوی تریش بۆ سەر ملم چەقاند و بۆ ماوەی یەك هەفتە لەسەر كورسی  بووم و نەمدەتوانی بجوڵێم.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل