شارپرێس: پیاوێك دوای ئەوەی بەهۆی گۆگڵ ماپەوە وێنەی هاوسەرەكەی دەبینێت لەگەڵ پیاوێكی دیكەدایە، لەهاوسەرەكەی جیادەبێتەوە. پیاوەكە پلانی وا بووە بەسەیارەكەی بەسەر شەقامەكەدا بروات ، بەڵام لەناكاو وێنەی هاوسەرەكەی لەگۆگڵ ماپ دا دەبینێت لەباوەشی پیاوێكی دیكەدا، كە یاری بەپرچی دەكات. بەهۆی ئۆتۆمبیلی كامێرای گۆگڵ لە شاری پێروڤیان پایتەختی لیما گیراوە، پیاوەكە بە سەرسوڕمانەوە وتی: وێنەی ئافرەتێك سەرنجی ڕاكێشام كاتێك تێبینیم كرد، كە هەمان جلی لەبەردابوو، كە هاوسەرەكەم دەیپۆشی. هەرچەندە وێنەكە بۆ ساڵی ٢٠١٣ دەگەرێتەوە بەڵام ، پیاوەكە بەتوڕەییەوە ڕایگەیاند چەندین بەڵگەی دیكەی لایە لەسەر خیانەتی هاوسەرەكەی لەڕابردوودا. ئەو ژن و مێردە، كە نەیانویست ناویان ئاشكرا بكەن، پاش ئەوەی لەیەكدی جیابوونەوە ، ئافرەتەكە دانی پێدا نا، كە پەیوەدنی لەگەڵ كەسێكی دیكەدا هەبووە. پیاوەكە لەم ماویەدا ئەو وێنانەی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوكردەوە بە مەبستی ئەوەی كاریگەری لەسەر كەسانی دیكە درووست بكات و خەڵك هۆشیار بكاتەوە. رەوەند ئیسماعیل