شاندێكی باڵا له‌به‌غداوه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت گه‌یشته‌ هه‌ولێر

عیراق

14/10/2018‌ 712 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاندێكی باڵای لایه‌نه‌ شیعه‌و سوننه‌كانی عێراق گه‌یشتنه‌ شاری هه‌ولێر، پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵَ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان تاوتوێده‌كه‌ن.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ شاندێكی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌شیعه‌ ‌و سوننه‌كانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌مار حه‌كیم گه‌یشتنه‌ شاری هه‌ولێر، بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، به‌شداریی كورد له‌و حكومه‌ته‌ تاوتوێبكه‌ن.

شانده‌كه‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ ساڵح موتڵەگ، خالد عوبەیدی پێكهاتووه‌، له‌لایه‌ن فازیل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا.

ڕ . ج