بڕانی هێڵی ئینتەرنێت لەعێراق پارێزگاكانی هەرێم ناگرێتەوە

عیراق

14/10/2018‌ 772 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێڵی ئینتەرنێت لەپارێزگاكانی عێراق بڕا، بەڵام ئەو بڕانە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

ئەمڕۆ یەك شەممە لەسەعات 11ی نیوەڕۆوە هێڵی ئینتەرنێت لەپارێزگاكانی عێراق بڕاوەو تائێستاش خزمەتگوزارییەكان نەگەڕاوەتەوە.

هێڵی ئینتەرنێت ئەمڕۆ بەبێ‌ ئاگاداركردنەوەو بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو لەناوچەكانی عێراق بڕاوە، هۆكارەكەشی تائێستا نەزانراوەو رووننەكراوەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، هێڵی ئینتەرنێت لەپارێزگاكانی هەرێم هەولێرو سلێمانی‌و دهۆك‌و هەڵەبجە هیچ كێشەیەكیان نییەو كۆمپانیاكان بەردەوامن لەپێشكەشكردنی ئەو خزمەتگوزارییە بۆ هاووڵاتیان.

هـ ـ ح