مالیكی‌و عەبادی عێراق-یان خستە رەهنەوە
عادل عەبدولمەهدی دەتوانێت بەغدا لەكەوتن رزگاربكات؟

عیراق

14/10/2018‌ 1399 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەقسەی پەرلەمانتارێكی عێراق، نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق‌و حەیدەر عەبادی عەبادی سەرۆك وەزیرانی ئێران، عێراقیان خستووە رەهنەوەو پرسیاری ئەوە دەكات، عادل عەبدولمەهدی راسپێراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ دەتوانێت بەغدا رزگار بكات.

ئەحمەد حاجی رەشید لەمیانی نووسینێك ، كە لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی: "نوێنەری وڵاتانی نادی پاریس لە ۱۷_۲۱ نۆڤەمبەر ساڵی ۲٠٠٤ لە واشنتۆن كۆبوونەوەیەكی گرنگیان سازدا بە ئامادەبوونی شاندی عێراق بەسەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی سەبارەت بە لێخۆش بوونی قەرزە دەرەكییەكانی عێراق، كە لەو كاتە ۹'۳۸ سی‌و هەشت ملیارو نۆسەد ملیۆن دۆلار بوو، كە بەسێ قۆناغ گەیشتە ۸'۷ حەوت ملیارو هەشسەد ملیۆن دۆلار واتە لیخۆشبوونی۸٠٪ قەرزە دەرەكییەكان.

ئەو چەرلەمانتارە هەروەها نووسیویەتی: "ئەمە لەكاتێكدا بوو ڕێژەی قەرزەكانی عێراق تا ۲٠٠٤ هەڵكشابوو بۆ نزیكەی ۱۲٠ سەدو بیست ملیار دۆلار تا لە ۲۹ سێبتەمبەری ۲٠٠٤ وڵاتانی نادی پاریس دەستیان كرد بە كوژانەوەی قەرزەكانی سەر عێراق بەمەرجێ عێراق پابەند بێت بەپەیرەوكردنی سیاسەتەكانی سندوقی دراوی نیو دەوڵەتی".

ئەحمەد حاجی رەشید ئەوەشی نووسیوە: لەئێستادا دیسان قەرزەكانی عێراق بەرەو هەڵكشان دەڕۆن بەهۆی ناجێگیری ئابووری و سیاسی ماوەكانی پێشوو، هەروەها دڵسۆز نەبوون بۆ پاشەرۆژی عێراق‌و وەچەكانی ئایندە لەلایەن سەركردەباڵانی عێراق لە ماوەی (۱۲) ساڵ حوكمی حیزبی دەعوەو تا لەئێستادا قەرزەكان لە ۱۲٤ ملیار دۆلار نزیك دەبنەوە".

هەروەها نووسیویەتی لەئێستادا "لەنوسخەیەكی نافەرمی بوجەدی ۲٠۱۹ دا  تەنیا برێ ئەو سووەی (ریبا) لەسەر عێراقە بۆ تەنیا یەك ساڵ، كە (٤۱) دەزگاو دامەزراوەو وڵات وەری دەگرن دەكاتە (۳۸۳٤٠۷۲) سێ ترلیۆن هەشسەدو سی و چوار ملیارو حەفتاو دوو ملیۆن دینارە كە بەدۆلار دەكاتە نزیكەی بە نرخی فەرمی (۱۱۸۲) دینار بۆ هەردۆلاریك دەكاتە (۳۲٤۳۷۱۷٠٥۲) سی ملیار دووسەدو چل و سێ ملیۆن و حەوسەدو حەڤدە هەزارو پەنجاو دوو دولارە".

بەقسەی پەرلەمانتارەكە ئەوە لەكاتێكدا فائیدا یان سوو هەبێت دەبێت قیستی دانەوەی قەرزیش باس بكەیە، كە چەند هێندەی ئەو پارەیەیە، كە لە بوجەكەدا هاتووە بڕەكەی دەكاتە (۱۱۱۸۸٠٦۲۲٦٦) یازدە ترلیۆن سەدوو هەشتاو هەشتملیارو و شەستەو دوو ملیۆن و دووسەدوو شەست و شەش هەزار دینارە، كە بە دۆلار دەكاتە (۹٤٦٥۳٦٥٦٥٠) نۆ ملیارو چوارسەدو شەست و پێنج ملیۆن و سێ سەدو شەستە پێنج هەزارو شەسەدو پەنجا دۆلار دەخەمڵێنریت، كە بەگشتی هەردوو فائیدەو قیست دەكاتە (۱٥٠۲۲۱۳٥۸۲۲) پازدە ترلیۆن و بیست و دوو ملیارو سەدو سی پینج ملیۆن و هەشسەدو بیست وو دوو هەزار دینار واتە بەنزیكەیی (۱۲۷٠۹٠۸۲۷٠۲) دوازدە ملیارو حەوتسەدو نۆ ملیۆن هەشتاو دوو هەزارو حەوت سەدودوو دۆلارە كەوای كردوە بوجەی سیادی بگاتە (٤٦) ترلیۆن دیناری عێراقی و تەنیا بڕی تەرخانكراو بۆ بۆ دانەوەی فائیدەو قیست بەئەندازەی هەندی وڵانی ئەقلیمی و چەند ولاتیكی جیهانی ببیت.

ئەو پەرلەمانتارە پرسیاری ئەوەی كردووە، ئایا عادل عەبدولمەهدی دەتوانێت ئەم میراتە قورسەی دوو پێشینە كەی خۆی مالیكی‌و عەبادی لەكۆڵ عێراق بكاتەوە ئایندە ئەوەمان پێدەڵێت.

هــ ـ ح

بەپەلە