هاوپەیمانی فەتح پشتیوانی بۆ داواكارییەكانی بارزانی رادەگەیەنێت

عیراق

14/10/2018‌ 4526 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هاوپەیمانیی ئیسلاح رایگەیاند، پشتیوانی لەو سێ بنەمایە دەكەین، كە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات وەك بنچینەی پێوەندی نێوان هەرێمی  كوردستان‌و عێراق ناساندوویەتی.

ئەو هەڵوێستەی هاوپەیمانییەكە لەمیانی كۆبوونەوەیەك بووە ، كە مەسعود بارزانی لەگەڵ شاندێكی باڵای هاوپەیمانیی ئیسلاح كۆبووەوەو بەپێی راگەیەنراوێك لە دیدارەكەدا شاندی باڵای هاوپەیمانیی ئیسلاح رایانگەیاند ئەوان پێشتریش تەئكیدیان كردووەتەوە پشتیوانی لەو سێ بنەمایە دەكەن،.

كۆبوونەوەكە ئەمڕۆ یەك شەممە ئەنجامدراوەو هەر بەپێی راگەیەنرامەكە لەدیدارەكەدا شاندەكە جەختیان كردەوە، كە عێراق پێویستی بە كردنەوەی پەڕەیەكی نوێی پەیوەندی دۆستانە لە نێوان هەرێم و بەغدا هەیە و پێویستە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارە بكرێن.

ئەو بنەمایانەی مەسعود بارزانی وەك پێشمەرج بۆ بەشداریكردن لەحكومەتی عێراق رایگەیاندووە، بریتین لە لە "تەوافق و شەراكەتی ڕاستەقینە و هاوسەنگی".

هەروەها لەكۆبوونەوەكە بارزانی ڕۆشنایی خستە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و بە شاندی میوانی راگەیاند "گەلی كوردستان خاوەنی دۆزێكی ڕەوایە، ئەوەی لای ئێمە گرینگە دۆزی ڕەوای گەلەكەمان و چارەسەركردنی ئەو پێشێلكارییانەیە، كە لە ڕابردوودا بەرانبەر مافە ڕەواكانی گەلەكەمان كراوە، بۆ ئەوەش پێویستە میكانیزمی ڕوون و گەرەنتیی پابەندبوون بە شەراكەتی ڕاستەقینە و تەوافق و هاوسەنگی هەبێت".

هـ ـ ح