فازڵ میرانی: پڕۆژەی خۆمان داوەتە عادل عەبدولمەهدی، مافی خۆمان دەوێت لە حكومەتی نوێی عێراق

عیراق

14/10/2018‌ 1478 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، پڕۆژەی خۆیان داوەتە عادل عەبدولمەهدی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق و "مافی خۆمان دەوێت لە حكومەتی نوێ".

فازڵ میرانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی هاوپەیمانی بونیادنانەوە و چاكسازی رایگەیاند، "شاندی هاوپەیمانی بونیادنانەوەو چاكسازی بۆ رێكخستنەوەی پەیوەندییەكان و ئەو بارودۆخەی لە عێراق روویدا سەردانی شاری هەولێریان كردووە".

ئاماژەی بەوەشكرد، "شاندەكە سوورن لەسەر ئەوەی پارتی بەهێزەوە بەشداریی حكومەتی داهاتووی عێراق بكات، و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا رێكبخرێتەوە".

میرانی راشیگەیاند، "بە شاندەكەمان وت پرۆژەی خۆمان داوەتە عادل عەبدولمەهدی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێ، لەم بابەتەدا باسی زۆرینە و كەمینە نییە و مافی خۆمان دەوێت و هەوڵدەدەین و بەو شێوەیەش‌ دەچینە پێشەوه".
ه.م