شارپرێس:
شاره‌زای سه‌ربازی و
ستراتیژیی عێراقی، رایگه‌یاند "ئه‌مریكا هیچ رۆڵێكی له‌كاروباری عێراقدا نییه‌و
هه‌مو ئه‌وه‌ی له‌عێراق رویداوه به كرده‌ی به‌ریتانیا بوه نه‌ك ئه‌مریكا".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه موئه‌یه‌د
جوحیشی، شاره‌زای سه‌ربازی و ستراتیژیی عێراقی به ئاژانسی سپوتنیك-ی روسی راگه‌یاندوه
”هه‌مو ئه‌وانه‌ی له‌دوای ساڵی 2003ه‌وه پۆستی باڵایان وه‌رگرتوه له‌عێراق به‌ریتانین".
موئه‌یه‌د جوحیشی ئاماژەی
بەوەشداوە "غازی یاوه‌ر، یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری عێراق و پاشان جه‌لال تاڵه‌بانی
و فواد مه‌عسوم و سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراقیش به‌رهه‌م ساڵح، ره‌گه‌زنامه‌ی به‌رتیانی-یان
هه‌یه".
شاره‌زای سه‌ربازی و
ستراتیژیی عێراقی ئەوەشی وتوە "سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كانیش كه یه‌كه‌میان ئه‌یادی
عه‌لاوی بو خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی به‌رتیانییه‌و پاش ئه‌ویش نوری و مالیكی و حه‌یده‌ر
عه‌بادی هه‌مویان ره‌گه‌زنامه‌ی به‌رتیانی-یان هه‌یه".
به‌پێی قسه‌ی ئه‌و
شاره عێراقییه “هیچ وه‌زیرێك نه‌بوه خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكی بوبێت جگه
له وه‌زیری كاره‌با، ئه‌یهه‌م سامه‌ڕائی نه‌بێت كه زۆر له پۆسته‌كه‌یدا نه‌مایه‌وه،
بۆیه ئه‌وه به‌ریتانیایه حوكمی عێراق ده‌كات.”
هـ ـ ر