بەرپرسێكی دژەباو.. عەبدولمەهدی لەدەرەوەی ناوچەی سەوز دەست بەكار دەكات

عیراق

15/10/2018‌ 520 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عادل عەبدولمەهدی، كە راسپێراوە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، لەدەرەوەی ناوچەی سەوزی بەغدا دەستی بەكاركردن كردووە.

عادل عەبدولمەهدی یەكەم بەرپرسی عێراقییە، بەتایبەتی بەرپرسە پلە باڵاكان لەدەرەوەی ناوچەی سەوز كار بكات‌و نووسینگە بكاتەوە، كە لەماوەی رابردوو ئەو بڕیارەی داو ئێستا جێبەجێكردووە.

بەپێی نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی، نووسینگەكەی ناوبراو لەبەغدا دەكەوێتە بەرانبەر وێستگەی سەرەكی شەمەندەفەر لەناوچەی كەرخ.

لەدوایڕووخاندنی رژێمی سەدام حسێن، سەرۆك كۆماری پێشووتری عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ تەواوی ئەو حكوومەتانەی پێكھێنراون لەو ناوچەی سەوز كاریان كردووە، بەڵام عەبدولمەهدی دەیەوێت دژی ئەو باوە بوەستێتەوە.

هـ ـ ح