ڤیدیۆ.. دۆخێكی نەخوازراو بۆ شازادەیەكی خانەوادەی شاهانەیی بەریتانیا

هەمەڕەنگ

15/10/2018‌ 426 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكێك لەئەندامانی خانەوادەی شاهانەیی بەریتانیا، كەوتە دۆخێكی نەخوازراو، ئەوەش لەمیانی بەرێوەچوونی ئاهەنگی شازادە ئۆجینی، كە هەینی رابردوو بەرێوەچوو.

ئەو ئەندامەی خانەوادەی شاهانەیی، كە لەگەڵ منداڵەكانی شازادە هاری‌و كیت میدڵتۆن چووە كۆشكی شاهانەیی لەبەردەم میدیاكان كەوتە ئەو دۆخە نەخوازروەوە.

ئەو ئەندامەی خانەوادەی شاهانەیی بەریتانیا، كاتێك لەگەڵ منداڵەكان هاتە بەردەم قادرمەی كۆشك، رەشەبا هەڵكردو بەو هۆیەشەوە تەنوورەكەی بەرزبووەوەو میدیاكانیش ئەو دیمەنەیان تۆماركرد.

ئەو ئەندامەی خانەوادەی شاهانەیی ناوی شازادە شارلوتەو بەهۆی ئەو دۆخەشەوە هاوسەنگی خۆی لەدەستداو بەسەر قادرمەكان خەریكبوو بكەوێت، وەك لەم گرتە ڤیدیۆییە دەبینرێت.

هـ ـ ح