دوای تووشبوون بەشێرپەنجە.. ئەلیسا پۆستێكی شەرەفی وەردەگرێت

هەمەڕەنگ

15/10/2018‌ 471 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای ئەوەی رایگەیاند، تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووەو چارەسەری وەرگرتووەو چاكبووەتەوە، ئەلیسای گۆرانبێژی لوبنانی پۆستێكی شەرەفی وەرگرت.

غەسان حاسبانی وەزیری تەندروستی لوبنان لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە ئەلیسا دەكەنە باڵوێزی ناوخۆیی لوبنان بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك.

غەسان حاسبانی لەچوارچێوەی ئەو پرۆژەیە ئەو پۆستە شەرەفییەی داوە بەئەلیسا، كە ساڵی 2018 وەزارەتی تەندروستی لوبنان، بۆ رووبەڕووبوونەوەی شێرچەنجەی مەمك رایگەیاندووە.

مانگی هەشتی رابردوو ئەلیسا رایگەیاند، كە تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك بووە، بەڵام سەركەتوو بووەو لەوەرگرتنی چارەسەرو ئێستا قۆناغی نەخۆشییەكەی تێپەڕاندووە.

هـ ـ ح