وێنە.. كەلوپەلە تایبەتەكانی دامەزرێنەری گۆڤاری "پلای بۆی" دەفرۆشرێت

هەمەڕەنگ

15/10/2018‌ 708 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گەلوپەلە تایبەتەكانی دامەزێنەری دامەزراوەی گۆڤاری "پلای بۆی"ی ئێكسی "هیۆ هفنر" لەزیادكردنێكی ئاشكرا فرۆشرا.

كەلوپەلەكانی هفنر، لەچاكەتێكی خەون، كە لەئاوریشم دروست كرابوو، رەنگی سوربوو، لەگەڵ كڵاوە تایبەتەكەی فرۆشراوە.

ماڵی جۆلیانی بۆ فرۆشتن، ئەو كەلوپەلانەی لەزیادكردنێكی ئاشكرا فرۆشتووە، كە هیفنر بۆ پێداویستی رۆژانەی خۆی بەكاریهێناوەو بەو هۆیەشەوە ناوبانگی پەیدا كردووە.

گۆڤاری "پلای بۆی" یەكێكە لەگۆڤارە سێكسییەكانی جیهان، كە لەشاری لۆس ئەنجلوسی ئەمریكا دەردەچێت‌و ماوەی چەند ساڵێكە بەردەوامە.

ئەو ماڵە چاكەتەكەی هیفنری بە 2000 دۆلار فرۆشتووەو نرخی كڵاوەكەشی گەیشتووەتە 5 هەزار دۆلار، كە ئەوەش نرخێكی بەرزو چاوەڕواننەكراو بووە.

هـ ـ ح