میلانیا ترامپ نامەیەك ئاراستەی سیسی‌و هاوسەرەكەی دەكات

هەمەڕەنگ

15/10/2018‌ 792 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میلانیا ترامپ هاوسەری دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا، نامەیەكی ئاراستەی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسرو هاوسەرەكەی كرد.

میلانیا ترامپ دوای گەشتێكی بۆ چوار وڵاتی عەرەبی، كە لەناویشیاندا میسر هەبوو، ئەو نامەیەی ئاراستەی سیسی‌و زەینەبی هاوسەری كردووە.

میلانیا لەتویتەر نامەكەی بڵاوكردووەتەوە، لەگەڵ چەند وێنەیەك، ئەوەش لەو كاتەی بەسەردانێكی فەرمی لەمیسر بووەو سەردانی چەند ناوچەیەكی مێژوویی ئەو وڵاتەی كردووە.

لەنامەكەدا هاوسەری سەرۆكی ئەمریكا، سوپاسی سەرۆكی میسرو هاوسەرەكەی كردووە، بەوەی پێشوازییەكی گەرمی لێكراوەو رێزێكی زۆریشی لێگراوە.

میلانیا سەردانەكەی بۆ ناوچەكانی هەرەمەكانی میسر، بەخۆش وەسف كردووەو رایگەیاندووە، ئەوە ئەزموونێكی زۆر خۆش بووە بۆی.