وەزارەتی بەرگری بۆ شیعەو وەزارەتی ناوخۆ بۆ سوننە دەبێت

عیراق

15/10/2018‌ 2239 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بەردەوامەو لایەنەكانیش لەسەر پۆستی وەزارەتەكانی ناوخۆو بەرگری رێككەوتوون.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار، رێككەوتنی لایەنەكان بەشێوەیەكە، پۆستی وەزارەتی بەرگری لەكابینەی داهاتوو بۆ لایەنی شیعەكان بێت‌و لەناو شیعەكانیش پۆستەكە بدرێت بەكاندیدی هاوپەیمانی فەتح.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، بەشێكی تری رێككەوتنەكەش ئەوەیە، كە پۆستی وەزارەتی ناوخۆش بۆ سوننەكان بێت، كە لەناو سوننەكانیش بۆ كاندێكی هاوپەیمانی قەرار بێت.

چەند رۆژێكە گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق دەستیپێكردووە، كە بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوو سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی پێكبهێنرێت، كە راسپێراوە بۆ سەرۆكایەتی حكومەتەكە.

ئەمە لەكاتێكدایە لەكابینەی رابردوو پۆستی وەزارەتی بەرگری لای سوننەكان بوو، هەروەها پۆستی وەزارەتی ناوخۆش لای شیعەكان بوو.

هـ ـ ح