ڤیدیۆ.. دۆدج نموونەیەكی نوێی ئۆتۆمبیلی "Ram" نمایش دەكات

هەمەڕەنگ

15/10/2018‌ 474 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای دۆدج-ی ئەمریكی، دروستكردنی ئۆتۆمبیلێكی نوێی لەجۆری "Ram" راگیەاند، كە لەجۆری پێك ئابی قەبارە گەورەیە.

ئۆتۆمبیلەكە بۆ ركابەریكردنی ئۆتۆمبیلی جۆری "F-150 Raptor"ی كۆمپانیای فۆردەو بزوێنەرەكەی 8 بستۆنەو هێزەكەی 6.2 لیترەو توانای 520 ئەسپی هەیە.

هەروەها جۆرێكی تری هەیە، كە بزوێنەرەكەی 8 بستۆنەو هێزەكەی 7.0 لیترەو تواناكەی 717 ئەسپەو هەڵسوڕێنەری چواری هەیە.

ئۆتۆمبیلەكە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی تری بەرزەو بڕیارە بەم نزیكانە بخرێتە بازاڕەكانی جیهان‌و تائێستا نرخەكەی ئاشكرانەكراوە.

هـ ـ ح