ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی شاندی یەكێتی‌و هاوپەیمانی چاكسازی

عیراق

15/10/2018‌ 948 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاندێكی هاوپەیمانی چاكسازی‌و بنیاتنانەوە بەسەرۆكایەتی عەممار حەكیم‌و شاندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەسەرۆكایەتی كۆسرەت رەسوڵ كۆبوونەوە.

بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە، "گفتوگۆی وردو بەرپرسیارانە كرا لەبارەی دۆخی عێراق‌و پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق‌و بەشداری سەرجەم پێكهاتەكان‌و چارەسەركردنی كێشەكان بەپێی دەستووری هەمیشەیی عێراق".

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە "هەردوولا كۆك بوون لەسەر ئامادەكردنی كارنامەی هەمەلایەنەی حكومەتی نوێی بۆ چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشەكان‌و دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێی حوكمڕانی‌و پرۆسەی سیاسی، كە تێدا عێراق بەسەرجەم پێكهاتەكانیەوە بەهێزبێت".

هەروەها كێشە كەڵەكەبووەكانی نێوان هەرێم‌و ناوەند گفتوگۆیان لەبارەوە كرا، بەتایبەتی پرسی كەركوك‌و ناوچە جێناكۆكەكان‌و جێبەجێكردنی مادەی 140ی دەستورو چارەسەركردنی كێشەی نەوت‌و گاز و بودجە‌و پێشمەرگە بەپێی دەستوری هەمیشەیی عێراق.

هاوكات هەردوولایش جەختیان كردەوە لە پشتیوانیكردنی سەرۆك كۆماری نوێی عێراق‌و سەرۆكی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ‌‌و سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، بۆ  تێپەراندنی قەیران‌و كێشەكان‌و دەسپێكردنی قۆناغێكی نوێ‌ لەعێراق.

هـ ـ ح