دادگای فیدراڵی بڕیاری عەبادی بۆ دوورخستنەوەی فەیازی هەڵوەشاندەوە

عیراق

15/10/2018‌ 681 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دادگای فیدراڵی عێراق، ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندەوە، كە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی كاربەرێكەری عێراق بۆ دوورخستنەوەی فالیح فەباز راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی دەریكردبوو.

داگای فیدراڵی لەمیانی بڕیارێك ئەو بڕیارەی حەیدەر عەبادی هەڵوەشاندووەتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی سەرۆك وەزیرانی كاربەرێكەر، هیچ هۆكارێكی یاسایی نەبووە بۆ دوورخستنەوەی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی.

فالیح فەیاز، جگە لەو پۆستە پۆستی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی هەبوو، بەڵام دادگای فیدراڵی ئەو بڕیارەشی هەڵوەشاندووەتەوەو بەپێی بڕیارەكەش ناوبراو دەگەڕێتەوە بۆ پۆستەكەی.

مانگی رابردوو حەیدەر عەبادی بڕیاری دوورخستنەوەی فالیح فەیازی لەپۆستەكان دەكرد، ئەوەش لەچوارچێوەی ئەو ململانێیانەی لەسەر دروستكردنی گەورەترین هاوپەیمانی لەناو پەرلەمانی عێراق لەنێوانیان دروست بوو بوو.

هـ ـ ح