كاریگەری گەورە جێدەهێڵێت.. ئێران گەمارۆی ئاوی دەخاتە سەر عێراق

عیراق

15/10/2018‌ 854 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حەسەن بەنابی وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق رایگەیاند، ئێران دەیەوێت گەمارۆی ئاوی بخاتە سەر ناوچەكانی وڵاتەكەی.

حەسەن جەنابی لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، ئێران بەو بەنداوانەی لەسەر ئەو سەرچاوە ئاوییانەی دەڕژێتە خاكی عێراقەوە گەمارۆی ئاوی لەسەر بەغدا جێبەجێدەكات، كە ئەوەش كێشەی دورستكردووە.

وەزیرەكەی عێراق هەروەها رایگەیاند، ئەو گەمارۆیانەی ئێران كاریگەری لەسەر عێراق هەبووەو خۆپیشاندانەكانی رابردووش پەیوەندی بەو گەمارۆیانەوە هەبوو.

ئێران ماوەیەكە، دەستی بەدروستكردنی بەنداو لەسەر ئەو سەرچاوە ئاوییانە كردووە، كە لەخاكی وڵاتەكەی دەڕژێنە خاكی عێراق‌و ئێستاش سەرقاڵی كۆكردنەوەی ئاوە لەو بەنداوانەو بەو هۆیەشەوە كێشەی بۆ عێراق دروستكردووە.

هـ ـ ح