پەیامێك بۆ گەلی كورد و سەركردە سیاسییەكان
موقتەدا سەدر: دەمانەوێت كورد لە عێراقێكی یەكگرتوودا بژین

عیراق

15/10/2018‌ 1433 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، ئەوان دەیانەوێت گەلی كورد بێ جیابوونەوە و لێكترازان لە عێراقێكی یەكگرتوودا بژین، دەشڵێت، "وەرن پێكەوە عێراق رزگاربكەین و واز لە پشكپشكێنە بهێنین".

موقتەدا سەدر ئەمڕۆ لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێكی ئاڕاستەی گەلی كورد و سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان كورد و  نوسسیویەتی، "ئێمە دەمانەوێت یەكگرتوو و بەهێز و سەربەرزبن، نەستەم لە كەس بكەن و نەكەسیش ستەمتان لێبكات، پارووی ژیان لەگەڵتاندا بە دادپەروەریی بەشدەكەین".

هەروەها دەڵێت، "رێگانادەین دەست درێژیتان بكرێتەسەر، ئێمەدەزانین هەندێك لەناو ئێوەدا میانڕەویی خۆشدەوێت و جیاوازی ناكات لە نێوان كورد و عەرەب".

رێبەری رەوتی سەدر ئەوەشی خستووەتەڕوو، "دەمانەوێت لەگەڵماندا بەبێ جیابوونە بژیین". 

دەشڵێت "نەوەکانی رابردووتان لەگەڵ نەوە تازەکان یەكبگرن، با پێكەوە ببینە پشتیوانی عێراق، بۆ ئەوەی كەركووك ببێتە نمونەیەك بۆ پێكەوەژیانی ئاشتییانە بۆ هەموو پێكهاتە و نەتەوەكان".

سەدر هەروەها داوا دەكات، واز لە پشكپشكێنە بهێنرێت و "هەموو گەندەڵكاران دووربخرێنەوەو پەیمان بۆ عێراق نوێ بكەنەوە".
ه.م