جەبار لوعێبی: ساڵی ئایندە هەناردەی نەوتی عێراق زیاد دەكەین

عیراق

15/10/2018‌ 717 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جەبار لوعێبی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، پلانیان هەیە ساڵی ئایندە هەناردەی نەوتی عێراق زیادبكەن بۆ چوار ملیۆن بەرمیل نەوت.

جەبار لوعەیبی لە میانی وتارێكیدا لە شاری بەسرە رایگەیاند، پلانی وەزارەتی نەوتی عێراق لەئێستادا زیادكردنی هەناردەی نەوتی خاوی عێراقە لە سێ مانگی یەكەمی ساڵی 2019 دا، پێشبینیشی كرد ساڵی ئایندە كۆی هەناردەی نەوتی عێراق بگاتە چوار ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەمساڵدا هەناردەكردنی نەوت بەرزترین ڕێژەی توماركردووە و گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 620 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.

نەوتی عێراق لە ئێستادا لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە و لە بەندەرەكانی باشورەوە رەوانەی بازاڕەكانی جیهان دەكرێت.
ه.م