سویسرا یەكەمە.. ریزبەندی ئەو وڵاتانەی باشترینن بۆ ژیانكردن

جیهان

16/10/2018‌ 3230 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی "بلومبرگ"ی ئەمریكی لیستی ئەو وڵاتانەی بڵاوكردەوە، كە باشترینن بۆ ژیانكردن .

بەپێی لیستەكە وڵاتی سویسرا یەكێكە لەو وڵاتانەی باشترینە بۆ ژیان‌و پلەی یەكەمی گرتووە، كە داهاتی ساڵانەی تاك دەگاتە 61 هەزار دۆلاری ئەمریكی، ئەوەش داهاتێكی بەرزە.

هەر بەپێی لیستەكە لەپلەی دووەمیش وڵاتی سەنگافورە دێت، كە ساڵی چوارەمە لەسەر یەك ئەو پلە دەگرێت‌و یەكێكە لەباشترین وڵاتانی جیهان بۆ ژیانكردن.

لەدوای ئەو وڵاتانەش وڵاتانی نیوزیلەندا و ئەڵمانیا و كەندا لەپلەكانی سێیەم‌و چوارەم‌و پێنجەم دێت‌و ئەو وڵاتانەش ژیانكردن تێیاندا باشترینە لەسەر ئاستی جیهان.

هەروەها وڵاتی سویدیش یەكێكە لەو وڵاتانەی ژیانكردن تێدا خۆشە، بەتایبەتی بۆ خێزاندار، كە لەو رووەوە پلەی یەكەمی گرتووە.

هـ ـ ح