سیڵفی كۆتایی.. كچێك بەهۆی وێنەگرتنەوە لەنهۆمی 27ی بینایەك دەكەوێتە خوارەوە

جیهان

16/10/2018‌ 536 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتەیەكی ڤیدیۆیەكیان بڵاوكردووەتەوە، كە ئەویش رووداوی كەوتنەخوارەوەی كچێكە لە نهۆمی 27ی بینایەك دەكەوێتە خوارەوە.

ئەو كچە بەنیاز بووە، لەو نهۆمەی بیناكەدا وێنەیەكی سیڵفی بگرێت، كە ئەو وێنەیە بووەتە دوا وێنەی ژیانی‌و بەهۆی كەوتنە خوارەوەكەی گیانی لەدەستداوە.

كچەكە ناوی ساندرا ماسیدۆ بووەو بەهۆی جوڵەكانی بۆ گرتنی وێنەیەك كەوتووەتە خوارەوەو هەوڵی رزگاركردنیشی دراوە، بەڵام هەوڵەكە سەركەوتوو نەبووە.

هـ ـ ح