فڕۆكەكەی شازادە هاری و میگان ماركڵ رووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە

جیهان

16/10/2018‌ 1002 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فڕۆكەكەی شازادە هاری بەریتانیاو هاوسەرەكەی میگان ماركڵ رووبەڕووی مەترسی بووەتەوە.

بەپێی سەرچاوەكان فڕۆكەكە لەوكاتەی لەگەشتدا بووە بۆ ئەمیستەردامی هۆڵەندا كەوتووەتە ناو شەپۆلێكی توندی تۆزو خۆڵ‌و رەشەباوەو بەهۆی ئەوەشەوە بەناچاری نیشتووەتەوە.

لەناو فڕۆكەكەدا جگە لەشازادە هاری‌و هاوسەرەكەی چەند كەسێكی تریش هەبووە، بەو هۆیەشەوە ترسێكی زۆر بەسەر گەشتیارانی ناو فڕۆكەكە باڵی كێشاوە.

فڕۆكەكە لەفڕۆكەخانەی ئەمیستەردام لەهۆڵەندا بەسەلامی نیشتووەتەوەو كەیسش هیچ زیانێكی پێ‌ نەگەیشتووەو هەموان سەلامەت دەرصوون.

هـ ـ ح