سیروان بارزانی: (16)ی ئۆكتۆبەر خەنجەرێكی ژەهراوی بوو بۆ پشتی كورد‌و كوردستان

عیراق

16/10/2018‌ 1936 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سیروان بارزانی بەرپرسی میحوەری (6)ی هێزەكانی پێشمەرگە دەڵێت: (16)ی ئۆكتۆبەر خەنجەرێكی ژەهراوی بوو بۆ پشتی كورد‌و كوردستان.

سیروان بارزانی دەشڵێت: "بە بڕوای من بۆیە هیچ لێكۆڵینەوە نەكراو پێویستیش بەلێكۆڵینەوە ناكات، چونكە یەكێك لەسەركردەی خائینەكان، كە پافێڵ تاڵەبانی بوو بەخۆی دەڵێ سەركردە هاتە سەر تەلەفزیۆن‌و ناوی (36) ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی-یشی بەرزكردەوە، كە لەگەڵ خیانەتەكە بوون جا ئەوان شەرم نەكەن، ئێمە بۆ شەرم بكەین، هەروەها كاك ئاراسی شێخ جەنگی-یمان قسەی كرد لەسەر تەلەفزیۆن، خەڵك خیانەت بكات ئێمە شەرم بكەین".

هەروەها دەڵێت: "هۆكاری (16)ی ئۆكتۆبەر لەپێناو بزنس و چەند تەنكەرە نەوتێك بوو، لەكاتێكدا كەركوك دڵ و قودسی كوردستانە، بەڵام ئەوان فرۆشتیان بە چەند تەنكەرە نەوتێك". 

سەبارەت بەوەی ئەی بۆچی هێزەكانیان لە ناوچەكانی موسڵ و دەوروبەری مەخمور بەهەمان شێەوە لەڕۆژانی دوای شازدەی ئۆكتۆبەر كشانەوە؟ سیروان بارزانی  دەڵێت: "ئەو كاتەی لە كەركوك كەخیانەتەكەیان كرد وەك كەسێك بوو، كە لەبەرەی جەنگ بێت و لێت بدرێت قۆڵێكت بڕوات بەقووڵ‌و دەستێكی تر ناتوانی هەمان بەرگری بكەی، بۆیە ئێمەش لەپێناو خۆپاراستن كشاینەوە".

قسەكانی ئەو فەرماندەی پێشمەرگە لەمیانی چاوپێكەوتنێكی بووە لەگەڵ دەنگی ئەمریكا، كە  وتیشی: "لەبەردەم دادگا ئامادەم قسەكانی خۆیان بكەمە بەڵگە ئەگەر ئەوان لەسەر ئەم قسانە سكاڵام لەسەر تۆمار بكەن ئیتر لەو بەڵگە زیاتر چی خۆیان بەدەمی خۆیان دانیان بەخیانەتدا نا لەسەر تەلەفزیۆن، با ئەوان بێن پێچەوانەكەی بسەلمێنن، بەڵام ئەوانە بەڵگەی خۆیانن‌و دەبێت كەسوكاری شەهیدەكان بچن سكاڵا لەسەر ئەو سەركردانە تۆماربكەن، دەبێت دادگای خەڵك ئەو"خیانەتكارانە دادگایی بكات".

ئەوەش دەڵێت: "بەبۆچوونی من ئەگەر دادپەروەری هەبێت دەبێت دادگای كورد و پێشمەرگە دادگایی ئەوانە بكات، ئیشی من وەك پێشمەرگەیەك بەرگریكردنە لەكوردستان."

هـ ـ ح