واشنتۆن پۆست: عێراق گرەو لەسەر بەرهەم ساڵح‌و عادل عەبدولمەهدی دەكات

عیراق

16/10/2018‌ 2662 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: تایبەت
وەرگێران: لوقمان حاجی قادر
ڕۆژنامەی "واشنتۆن پۆست"ی ئەمەریكی تیشكی خستووەتەسەر ئەو بەربەستانەی، كە لەئێستادا ڕووبەڕووی بەرهەم ساڵحی سەرۆكە تازەكەی عێراق‌و عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو دەبنەوە بۆ كۆتاییهێنان بەدابەشبوون‌و ئەو گرفتانەی، كە خۆیان لەوڵاتی نێوان دوو ڕووبارەكە مەڵاسداوەو پاڵنەری هەزارەها هاووڵاتیش بوون بۆ هاتنە سەر شەقام بۆ داواكردنی پێداویستییە سەرەكییەكانی ژیان.

ڕاپۆرتەكەی "واشنتۆن پۆست" بۆ وڵامی ئەو پرسیارەوە "ئایا سەرۆكی تازەو سەرۆك وەزیران دەتوانن چارەسەری گرفتە سیاسییەكانی عێراقی پەرتەوازە بكەن، نووسراووە؟".

ڕۆژنامەكە دەڵێت: پەرلەمانی عێراق‌ بۆ جاری یەكەم لە مێژووی خۆیدا ئازادانە دەنگی بۆ هەلبژاردنی سەرۆكی ووڵاتدا ، بەمەش "بەرهەم صالح" بە زۆرینەی دەنگەكان (219 بەرامبەر 22 دەنگ ) لە هەفتەی ڕابردوو لە ڕكابەرەكەی بردووە ، دوای ئەوەی سەرۆك سوێندی دەستوری خوارد ، "عادل عەبدول مەهدی" بە سەرۆك وەزیر دیاریكرد و ڕایسپارد بۆ پێكهێنانی حكومەتی ئایندەی عێراق ، عەبدول مەهدیش یەكەم سەرۆك وەزیرە كە لە دەرەوەی حزبی – كە لە دوای داگیركردنی عیراقەوە دەستی بەسەر سیاسەتی عیراقدا گرتووە -  دەعوە ئەم پۆستە دەگرێتە دەست.

ڕۆژنامەكە دەشڵێت پاڵاوتنی عەبدول مەهدی بە سەوداو مامەڵەیەكی پشت پەردەی نمونەیی نێوان دەستەبژێرەكان بووە ، ئەو بۆ ماوەیەكی زۆر بەشێك بوو لە دامەزراوەی حوكمڕانی ، لە 2005-2011 جێگری سەرۆك كۆمار بووە ، دواتر لە 2014-2016 وەزیری نەوت بووە ، وەك پاڵێوراوێكی لەسەرسازاو‌  و سەرباری ئەو گەشبینییە بەربڵاوی لە ئارادایە ،  كەچی هێشتا وا چاوەڕوان دەكرێت عەبدول مەهدی گیرۆدەی تەون و داوی فرمانی حزبەكان سیاسییەكان بێت.

ڕۆژنامەكە بەردەوام دەبێت و دەڵێت كە بەهێزی لایەنەكانی پڕۆسەی سیاسی بەرهەم صاڵحیان گێرایەوە سەر تەختی شانۆی ڕووداوەكانی عێراق ، پڕۆسەی هەڵبژاردنی هەریەك لە سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیر ، هەوڵیكە بۆ لێكهەڵوەشاندنی دیمەنە سیاسییە باوەكەی عێراق.

لە 2003 وە فراكسیۆنە لە رێگەی پێكهێنانی حكومەتەوە ، فراكسیۆنەكان لەسەر بنەمای ناسنامەی لاگیری نەژادی و تایەفی یەكیان دەگرت  ،لە یەكەم هەڵبژاردنی ساڵی 2005 دا گەمەكارە سەرەكییەكان لە بكەرانی سیاسی شێعە بە سەرۆكایەتی هاوبەندی عێراقی یەكگرتوو و كوردەكان بوون ، لەژێر سایەی تۆكمەی ڕێزەكانی ناوخۆی ئەو فراكسیۆنانەدا ، هەر سەركردەیەك دەتوانێت لە بری فراكسیۆنەكەی لە پشت دەرگا داخراوەكانەوە دانوستان بكات ، لە كاتی پێكهێنانی حكومەتیشدا ، زۆرینەی دانوستانەكان لە پشت دەرگا داخراوەكانەوە تەواو بون و پەرلەمانیش كتومت مۆرێكی لاستیكی بوو.

ڕۆژنامەكە لە زاری چەند چاودێرێكەوە دەڵێت : بە هۆی لاوازی لە حومڕانیدا ، ڕەخنەی زۆر ئاراستەی سەرۆكی پێشوو كران ، بەڵام ئەمجارە پەرلەمانتاران هەوڵی هەڵبژاردنی كەسێكی بەهێزیاندا كە بتوانی بەرگری لە یەكپارچەیی ووڵات بكات نەك دابەشی بكات ، ئەم خاڵە هەستیار و ورژێنەر بوو بەتایبەتی دوای تێپەربوونی ساڵیك بەسەر ڕاپرسییەكەی هەرێمی كوردستان ، سەرەرای ئەوەی بەرهەم صاڵح لە ڕاپرسییەكەدا دەنگیدا ، بەڵام دانی بەوەدانا كە بیرۆكەیەكی خراپ بوو.
  
ڕۆژنامە ئەوشە ڕوون دەكاتەوە كە ئەمە یەكەمجارە پڕۆسەی سیاسی لە عێراق لە دوای ساڵی 2003 وە ساڵدانە ساڵدانە (بەربەره) لە مامەڵە تایەفییەكان دوور دەكەوێتەوە ، ئەندامانی پەرلەمانیش لەسەر بنەمای وێناكردنیان بۆ لێوەشاوەی و ئایدیۆلۆژیا سەرۆكی خۆیان هەڵبژارد. بارگرژییە تایەفەگەرییەكانی دوای ساڵی 2003 ی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق پشكداری دەكەن لە پێكهێنانی حكومەتی ئایندە و دیاریكردنی ماوەكەی ، تا ئەم ساتەی ئێستاش ، پڕۆسەی پێكهێنانی حكومەت ئەوەی نیشان دەدات كە ئەو فراكسیۆنانەی لەسەر بنەمای نەژادی و تەیافەگەری پێكهاتوون لەناو خۆیاندا پەرتەوازەن.      

رۆژنامەكە بەوە كۆتایی بە ڕاپۆرتەكەی هێناوە كە دەستەبژێر و پارتە سیاسییە باوەكان هێشتا لە دامەزراوەكانی دەوڵەت بەهێزترن ،  بۆیە سەرۆكی تازە و سەرۆكی وەزیران لە جەنگێكی دژوار دا دەبن بۆ سوود وەرگرتن  پەرەسەندنەكانی ئەم دواییە بەرەو گۆڕانكارییەكی پەیكەربەندی كە ڕووداوەكانی هەفتەی پێشوو دەكاتە خاڵیكی وەرچەرخان نەك دۆخێكی رێزپەڕ.