شارپرێس:
ڕاپۆرتی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ڕووداوه‌كانی شاری به‌سره كرد بڵاوكرایه‌وه، كه به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه "هه‌ندێك پارتی سیاسی له‌پشت ته‌قه‌كردنه‌وه بوون له‌خۆپیشانده‌ران".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌ڕاستیه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره ڕاپۆرتی كاره‌كانی بلاوكرده‌وه، كه له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو "له‌لایه‌ن كه‌سانێك له‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ته‌قه له‌خۆپیشانده‌ران‌و هێزه ئه‌منییه‌كان كراوه".
لیژنه‌كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه پێكهێندرا، ئه‌ویش به‌هۆی قه‌باره‌ی زیانه گیانی‌و ماددییه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره‌وه.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، "هه‌ندێك له‌هێزه ئه‌منیه‌كان كه لایه‌نگرییان بۆ لایه‌نی سیاسی هه‌بووه، له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا ئه‌ركه‌كانیان به‌جێهێشتووه، ئه‌وه‌ش بۆشایی ئه‌منی له‌به‌سره دروستكردوه".
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا ڕۆڵی پارێزگار‌و به‌رپرسانی دیكه‌ی به‌سره به "كه‌مته‌رخه‌م" ناوبراوه له‌هه‌وڵدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی توڕه‌یی خۆپیشانده‌ران.
ڕ . ج