شارپرێس:
پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ره‌كیترین مه‌رجی خۆی بۆ به‌شداریكردن له‌حكومه‌تی داهاتووی عێراق، به‌ستوه‌ته‌وه به‌دۆخی شاری كه‌ركوكه‌وه.
پارتی دیموكراتی كوردستان به‌فه‌رمی كۆتایهێنان به‌دۆخی سه‌ربازی كه‌ركوك، ئیداره‌دانی هاوبه‌شی له‌نێوان پێكهاته‌كانی كردوه‌ته مه‌رجێك، پێشكه‌شی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراقی كردوه، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی میدیاكانی نزیك له‌پارتی.
هاوكات ئاماژه به‌وه‌شدراوه، هه‌فته‌ی داهاتوو به‌فه‌رمی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی پارتی داداته‌وه.
ئه‌و مه‌رجه‌ی پارتی بۆ به‌شداریكردن له‌حكومه‌تی نوێی عێراق له‌كاتێكدایه، له‌ئێستادا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌یه‌وێت به‌بێ پارتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كارا بكاته‌وه، هاوكات پارێزگارێكیش له‌پشكی یه‌كێتی بۆ ئه‌و پۆسته دابنێت.
پارتی ده‌یه‌وێت به‌رله‌وه‌ی یه‌كێتی پارێزگاری نوێ دابنێت هه‌وڵی ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی شاره‌كه بدات، پێشتریش پارتی داوای پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكی كردبوو، به‌ڵام یه‌كێتی داواكارییه‌كه‌ی پارتی ڕه‌تكردبووه‌وه به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی یه‌كێتی هه‌م زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی كه‌ركوكی له‌په‌رله‌مانی عێراق به‌ده‌ستهێناوه‌و هێزی یه‌كه‌مه، هه‌م پارتیش له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌كه‌ركوك به‌شداریی نه‌كرد.
ڕ . ج