شارپرێس:
دوای ئه‌وه‌ی دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق له‌پۆسته‌كه‌ی، په‌رله‌مانی عێراق به‌نیازی دورخستنه‌وه‌ی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندییه.
هه‌فته‌ی رابردوو بانكی ناوه‌ندی عێراق چه‌ند چاپێكی نوێی له‌جۆره جیاوازه‌كانی دراوی عێراقیی چاپكرد، كه له‌سه‌ر دراوه‌كان ناوی عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی به وه‌كاله‌ت نوسراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بوه‌ته هۆی كێشه ئه‌وه‌یه، ناوی عه‌لی عه‌لاق وه‌ك پارێزگار نوسراوه‌و وشه‌ی به وه‌كاله‌ت له پاڵ ناوه‌كه‌یدا لابراوه.
عه‌لی عه‌لاق به‌كه‌سێكی نزیك له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داده‌نرێت، بۆیه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ناوبراو بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار داوای ئه‌وه بكه‌ن عه‌لاق بانگهێشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مان بكرێت، گه‌ر وه‌ڵامه‌كانی بڕواپێكه‌ر نه‌بوون، ئه‌وا له‌پۆسته‌كه‌ی دوربخرێته‌وه.
مانگی رابردوو به‌فه‌رمانی عه‌بادی، فالح فه‌یاز راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراقی له‌پۆسته‌كه‌ی دورخسته‌وه، كه له‌وكاته عه‌بادی هۆكاری بڕیاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌و كه فه‌یاز ده‌ستوه‌ردانی له‌كاروباری سیاسی، پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق كردوه، به‌ڵام پاش ڕۆژی یه‌كشه‌ممه دادگای فیدراڵی عێراق بریاریدا به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی عه‌بادی، دانانه‌وه‌ی فالخح فه‌یاز له‌پۆسته‌كه‌ی.
ڕ . ج