بەرهەم ساڵح: پێویستە عێراق ببێتە مەیدانی بە یەكگەیشتن و سازان

عیراق

16/10/2018‌ 621 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند، پێویستە عێراق ببێتە مەیدانی بەیەكگەیشتن و سازان بۆ بەرژەوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان نەك دابڕ‌ان و لێكترازانیان.

بەرهەم ساڵح لەمیانی كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ باڵیۆزانی دەوڵەتانی عەرەبیی و ئیسلامیی لە بەغدا رایگەیاند، پێویستە عێراق ببێتە مەیدانی بە یەكگەیشتن و سازان بۆ بەرژەوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان نەك دابڕ‌ان و لێكترازانیان.

ئاماژەی بەوەشكرد، تێدەكۆشێت بۆ گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندیی بنیادنەرانە لەگەڵ دەوڵەتانی برا و دۆستدا بە شێوەیەكی كارا بەو جۆرەی خزمەتی بەرژەوەندیی هاوبەشی گەلانی یەكتر دەكات.

بەرهەم ساڵح دوپاتیكردەوە، "پێویستە قورسایی و گوشاری گرژییەكان نەخرێتە سەرشانی عێراق، عێراق وڵاتێكی میحوەرییە لە ناوچەكەدا و لێپرسراویەتیی و رۆڵی گرنگیی دەكەوێتە ئەستۆ لە پێناوی كەمكردنەوەی كێشەكان و هێور كردنەوەی گرژییەكان و قوڵكردنەوەی ڕایەڵەی پەیوەندییەكان و لێكتێگەیشتنی هاوبەش".

 رونیشیكردەوە، ئەو پەیوەندییە مێژوییەی كە لە قوڵیی مەودا و ڕەهەندە عەرەبیی و ئیسلامییەكەی سەرچاوەی گرتووە هاوبەشیی سیاسیی و ستراتیژیی گرنگ ئەسەپێنێت،‌ كە ئەوەش دەرفەت بۆ ناوچەكە دەڕ‌ەخسێنێت رۆڵێكی هاوسەنگیی ببینێت لە هاوكێشە نێودەوڵەتییەكاندا بۆ ئامانجی پاراستنی مەسەلە جێ بایەخە هاوبەشەكان.
ه.م